عیراقی

کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لەسەر پرسی کورسی کۆتاکان دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لەسەر پرسی کورسی کۆتاکان دواخرا
مەودا میدیا-

دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەک لە دژی یاسایەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی کورسی کۆتاکان بۆ جاری حەوتەم دواخرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2023 بڕیاربوو دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لە دژی یاسایەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەکە بۆ 21/1/2024 دواخرا.

سکاڵاکان لە دژی پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون کە تایبەتن بەژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرە بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراون.

بەگوێرەى مادەى 36ی یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، پێنج کورسیی کۆتا لە پەرلەمانى کوردستان بۆ کلدان، سریان و ئاشووری تەرخان دەکرێن، لەگەڵ یەک کورسی بۆ پێکهاتەى ئەرمەن، هەروەها پێنج کورسی بۆ تورکمانەکان.

ساڵی 1992 یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، ساڵی 2004 یاسای هەڵبژاردن هەموارکرایەوە و مادەی نۆیەمی یاساکە کە باسی لەوە دەکرد "هەرێمی کوردستان لە چەند ناوچەیەکی هەڵبژاردن پێکبێت" لابراو هەرێمی کوردستان هەمووی کرایە یەک بازنەی هەڵبژاردن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان