عیراقی

زانیاریی نوێ له‌باره‌ی ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ی كه‌نداو كه‌ له‌ عیراق سوتان

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ له‌باره‌ی ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ی كه‌نداو كه‌ له‌ عیراق سوتان
مه‌ودا میدیا -

به‌گوێره‌ی سایتی عه‌ره‌بییه‌، رای گشتیی كه‌نداو بایه‌خی به‌رچاوی به‌ سوتانی دوو هاوڵاتی كوه‌یتیی و سعودیی داوه‌ و وێنه‌كانیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ پاش چه‌ند رۆژێك دیارنه‌مانیان، ته‌رمه‌كانیان به‌سوتاویی له‌ بیابانه‌كانی نێوان سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار له‌ باشوری عیراق دۆزرانه‌وه‌.

سایتی عه‌ره‌بییه‌ وێنه‌ی هه‌ردوو هاوڵاتییه‌كه‌ی كه‌نداوی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هاوڵاتیانی كه‌نداو، ناوبه‌ناو به‌مه‌به‌ستی راوكردن و راوی باز، بۆ بیابانه‌كانی باشووری عیراق گه‌شت ده‌كه‌ن.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ پاش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان به‌ سوتێنراوی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌ بیابانی نێوان سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار، شانه‌ی میدیای ئه‌منیی عیراق له‌باره‌ی دوو هاوڵاتیی كه‌نداو كه‌ یه‌كێكیان كوه‌یتییه‌ و ئه‌ویتریان سعودیی، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

ته‌رمی ئه‌و دوو هاوڵاتیی كه‌نداو دۆزرایه‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌تا هه‌ردووكیان به‌ كوه‌یتیی له‌ قه‌ڵه‌مدران و راگه‌یه‌ندرا له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سوتێنراون، پاش چوونیان بۆ گه‌شت و راوكردن.

ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌، شانه‌ی میدیای ئه‌منیی عیراقیی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ دوو هاوڵاتییه‌ قوربانییه‌كه‌ی كه‌نداو، یه‌كێكیان كوه‌یتیی و ئه‌ویتریان سعودیه‌ و له‌كاتی گه‌شت و گه‌ڕان و راوكردن له‌ بیابانه‌كانی نێوان سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار، بۆمبی كۆن پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان سوتاوه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه‌ كردبوو و پێی راگه‌یاندبوو كه‌ دوو هاوڵاتیی كوه‌یتیی له‌ بیابانه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له‌كاتی گه‌شت و راوكردندا دیارنه‌ماون و داواده‌كه‌ن چاره‌نووسیان دیاری بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند، ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ كوه‌یتییه‌ سه‌ردانی بیابانه‌كانی ئه‌نباریان كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی راوكردن و پاشان ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی هێرشی چه‌كداریی بوونه‌ته‌وه‌، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی تری كوه‌یتدا نه‌ماوه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ سه‌ردانیان كردووه‌، هێشتا گرووپی چه‌كداریی سه‌ر به‌ داعش تیایاندا خۆیان حه‌شارداوه‌.

وێنه‌ی ئه‌و دوو گه‌شتیاره‌ی كه‌نداو كه‌ له‌ عیراق گیانیانله‌ده‌ستدا



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان