عیراقی
عیراق.. داوای بانگهێشتكردن و لێپرسینه‌وه له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
له دوای بۆردوومانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی حزبوڵڵای عیراقیی، تا دێت ده‌نگی ناڕازیی له عیراق به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌نده سه‌ربازیی و دبلۆماتییه‌كان زیاتر ده‌بن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داوای لێپرسینه‌وه له ئه‌لینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.
كوتله‌ی په‌رله‌مانیی حقوق كه سعود ساعدی، سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه داوایكرد، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق بانگهێشت بكرێت و له‌باره‌ی بۆردوومانكردنی سه‌ربازگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌و كوتله په‌رله‌مانییه عیراق راپۆرتێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق كردووه، كه چه‌ندین پرسیاری له‌خۆی گرتووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه تا ئێستا بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای نه‌كردووه تا یاداشتی ناڕه‌زایی عیراقییه‌كانی راده‌ستبكات.

له‌پاش هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستپێكردنی په‌رچه‌كرداری گرووپه عیراقییه‌كان، ئه‌لینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق له پۆستێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس بڵاویكرده‌وه، ده‌ڵێت: سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عیراق میوانی حكومه‌تن، بۆیه هێرشه‌كانتان راگرن، هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌رمان، هێرشه بۆ سه‌ر عیراق.
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، كه هه‌میشه پابه‌ندن به‌وه‌ی هاوكاریی عیراق بكه‌ن بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركه قورسه‌كانی، بۆیه هێرشكردن بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێرشه بۆ سه‌ر عیراق.