عیراقی

فڕۆكه‌وانه‌ عیراقییه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی گیانیله‌ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆكه‌وانه‌ عیراقییه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی گیانیله‌ده‌ستدا
مه‌ودا میدیا - 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌مێك پێش ئێستا، عه‌لاء سه‌لمان داود، نه‌قیبی فڕۆكه‌وان، ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ عیراقییه‌ی له‌ رۆژانی رابردوودا له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین برینداربوو، ئه‌مڕۆ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد.
 
نه‌قیب عه‌لاء سه‌رنشینی یه‌كێك له‌و فڕۆكانه‌ بوو كه‌ سندووقه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقی له‌ سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین گواسته‌وه‌، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ برینداربوو، پاش چه‌ند رۆژ مانه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا. 

دوێنێ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا سه‌رجه‌می تێچوونی چاره‌سه‌ركردنی له‌ ئه‌ستۆبگرێت. 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان