عیراقی
كه‌ناڵی حه‌ده‌س: هاوڵاتییه‌كانی كه‌نداو له عیراق كوژراون پاشان سوتێنراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
كوژران یان سوتانی دوو هاوڵاتیی كه‌نداو كه له رۆژانی رابردوودا هاتبوونه عیراق به‌مه‌به‌ستی راوكردن له بیابانه‌كانی ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین، هێشتا جێگه‌ی مشتومڕی میدیای عیراقیی و كه‌نداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، میدیای كه‌نداو له‌زاری كه‌سوكاری دوو هاوڵاتییه كه‌نداوییه‌كه‌وه ئاشكرایكرد، كه نیگه‌رانن له ئه‌نجامی پشكنینی فه‌رمیی له‌باره‌ی سوتانیانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی پشكنینی فه‌رمی ده‌ریخستووه كه به فیشه‌ك كوژراون پاشان سوتێنراون، به‌ڵام میدیای ئه‌منیی عیراقیی رایگه‌یاندووه، بۆمبی كۆنیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه سوتاون.
پێشتر هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار بڵاویكرده‌وه، پاش گه‌یشتنی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه‌نداو كه یه‌كێكیان كوه‌یتیی و ئه‌ویتریان سعودیه، به بیابانه‌كانی ئه‌نبار، له‌كاتی راوكردندا رووبه‌ڕووی هێرشی چه‌كداریی بوونه‌ته‌وه و پاشان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان پچڕاوه و دواتر ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیای كه‌نداو، هاوڵاتیانی وڵاتانی عه‌ره‌بیی كه‌نداو ناوبه‌ناو به‌مه‌به‌ستی راوكردن و راوی باز ده‌چنه بیابانه‌كانی باشووری عیراق.