عیراقی

بۆچی 8 ملیۆن عیراقیی ناوی خۆیان بۆ دژه‌تیرۆر تۆماركرد؟ پلاندانان: زۆربه‌یان كاریان هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی 8 ملیۆن عیراقیی ناوی خۆیان بۆ دژه‌تیرۆر تۆماركرد؟ پلاندانان: زۆربه‌یان كاریان هه‌یه‌
مه‌ودا میدیا - 

ده‌زگای دژه‌تیرۆری عیرااق رایگه‌یاند، واده‌ی ناوتۆماركردن بۆ دامه‌زراندن له‌ناو هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر كۆتاییهاتووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ناویان تۆماركردووه‌. 

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كان، 8 ملیۆن كه‌س سه‌ر به‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی عیراق ناویان بۆ دامه‌زراندن له‌ ریزه‌كانی دژه‌تیرۆری عیراق تۆماركردووه‌، له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ پێویستی به‌ 360 كه‌سه‌.  

له كاتژمێر 8:00ی به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ 26ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 ده‌رگای ناوتۆماركردن كرایه‌وه‌ تا كاتژمێر 11:59 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، له‌پاش ئه‌و به‌رواره‌ دژه‌ تیرۆر رایگه‌یاند، به‌شێوه‌ی فه‌رمیی و به‌گوێره‌ی خاڵ و داواكارییه‌كان، وه‌ڵامی خوازیاران ده‌ده‌نه‌وه‌ و باوه‌ڕ به‌ هیچ په‌یجێكی ساخته‌ و هه‌واڵی ناڕاست نه‌كه‌ن.

هاوكات زۆریی ژماره‌ی خوازیارانی كاركردن له‌ ریزی سه‌ربازییدا پسپۆڕانی عیراقیی هێنایه‌ ده‌نگ و نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه‌ بازاڕی كار لاوازه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق رایگه‌یاند، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ناویان تۆماركردووه‌ ببن به‌ دژه‌ تیرۆر، كارێكی تریان هه‌یه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان