گێتی
یادی قاسم سلێمانی له عیراق ده‌كرێته پشوو.. ئێران دوا ده‌رفه‌تیدا به ئه‌مه‌ریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی تیرۆركردنی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له عیراق، له چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق ده‌كرێت به پشوو، كه له‌ناویاندا پارێزگای كه‌ركوك هه‌یه.
روونكراوه‌ته‌وه كه هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی به‌سره، واست، موسه‌ننا، دیوانیه، بابل، كه‌ركوك، دیاله، كه‌ربه‌لا، زیقار و نه‌جه‌ف سبه‌ینێ چوارشه‌ممه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی قاسم سلێمانی ده‌كه‌ن به‌پشوو.

هاوكات كۆماری ئیسلامیی ئێران دوا ده‌رفه‌تیدا به ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی قاسم سلێمانی و رایگه‌یاند، تا مانگی نیسانی ئه‌مساڵ ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكادایه كه وه‌ڵامبداته‌وه و هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كه رابگه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا كه ئێران داوای 50 ملیار دۆلار خوێنی قاسم سلێمانی كردووه.
له‌به‌رواری 3ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2020، له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا هه‌ریه‌ك له قاسم سلێمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس كوژران.