تەندروستی

پێنج رێگەی نوێ بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج رێگەی نوێ بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەپێی نوێترین راپۆرتی ماڵپەڕی "تایمز ئۆف هیندستان" توێژەران چەند رێگەیەکی نوێیان دیاریکردووە بۆ رزگاربوون لە کێشی زیادەی لەش بەشێوەیەکی تەندروست.

گرنگە چ جۆرە سیستمێکی رێجیم پەیڕەودەکەیت بۆ دابەزاندنی کێشت، لێرەدا توێژەران پێنج رێگەی نوێمان پێدەڵێن بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش، ئەوانیش:

1- کیتۆ, خۆراکی کیتۆ تیشک دەخاتە سەر خواردنی بڕێکی کەم لە کاربۆهیدرات و گۆڕینی بە چەوری، بۆ ئەوەی جەستە بتوانێت چەوری زیاتر بسوتێنێت بۆ وزە، کیتۆ پێویستی بە پلانی باش هەیە لەلایەن پسپۆڕێکی شارەزاوە بۆ ئەوەی هیچ ئاڵۆزییەکی تەندروستی دروستنەکات لەکاتێکدا ئەنجامە خوازراوەکان بەدەستبهێنێت، بەڵام یەکێک لە گرنگترین زیانەکانی کیتۆ ئەوەیە کە بەردەوام نییە، بەو پێیەی سنووردارکردنی زۆر هەیە، هەروەها تێچووی خۆراکی کیتۆ زۆرە، ئەگەر پلانەکە بە وردی بۆ دانەنرێت و جێبەجێ نەکرێت، دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی.

2- خۆراکی رووەکی، وەک میوە، سەوزە، گوێز، تۆوی رۆنی، دانەوێڵە، ئەم رێجیمە ئەو خۆراکانە ناگرێتەوە کە سەرچاوەی ئاژەڵان و بەرهەمە پرۆسێس کراوەکان، د.مینال شا، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت "خۆراکی رووەکی سەلماندوویەتی چەندین سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، هەندێک جۆری شێرپەنجە، شەکرە، و دابەزاندنی کێش".

3- رێجیمی پالیۆ، میوە و سەوزە و گۆشتی بێ چەوری و ماسی و هێلکە و گوێز لەخۆدەگرێت، بەڵام دانەوێڵە و گەنمەشامی و بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵدا ناگرێتەوە, رێجیمەکە رێژەیەکی زۆر پرۆتین و ریشاڵی تێدایە، بەڵام ئەم ڕێجیمە دەبێتە هۆی کەمی مادە خۆراکییەکان بەتایبەتی کالیسیۆم و ڤیتامین D.

4- بەڕۆژووبوونی پچڕ پچڕ، رۆژووی پچڕپچڕ شێوازێکی خواردنە کە لە نێوان رۆژووگرتن و خواردنی ژەمەکاندا بە یەکەوە دەگۆڕێت، ماوەی رۆژووگرتن لە کاتی خولێکی پچڕپچڕی رۆژوودا دەبێت 12 - 16 کاتژمێر بێت، یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی رۆژووگرتنی پچڕپچڕ ئەوەیە کە پەیڕەوکردنی ئاسانترە بەو پێیەی مەرج نییە مرۆڤ بەردەوام بەدواداچوون بۆ کالۆرییەکان بکات، هەروەها کاریگەرە بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی دابەزاندنی کێشیان هەیە، بەڵام گەورەترین نیگەرانی سەبارەت بە رۆژووگرتنی پچڕپچڕ ئەوەیە کە مرۆڤ پێویستە دڵنیابێت لەوەی لە کاتی خواردندا زیادەڕۆیی نەکات، هەروەها هەندێک نیگەرانی دیکەی پەیوەست بە رۆژووگرتنی پچڕپچڕ بریتین لە تووشبوون بە قەبزی، بێهێزی، ترشەڵۆکی گەدە و سەرئێشە.

5- رێجیمی دەریای ناوەڕاست، خۆراکی ئەو کەسانەی لەو وڵاتانە دەژین کە هاوسنوورن لەگەڵ دەریای ناوەڕاست یەکێکە لە تەندروستترینەکان کە چەندین دانەوێڵەی تەواو و میوە و سەوزە و گوێزی تەندروست و گۆشتی بێ چەوری و ماسی بە کەمترین کاربۆهیدرات و گۆشتی سوور و خۆراکی پرۆسێسکراو و زەیتون لەخۆدەگرێت، خۆراکی دەریای ناوەڕاست پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک، شەکرەی جۆری دوو و هەندێک جۆری شێرپەنجە هەیە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە