تەندروستی

سوودەکانی کیوی بۆ تەندروستی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی کیوی بۆ تەندروستی
مەودا میدیا- محەمەد فایەق

کیوی میوەیەکی بەسوودە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، کیوی سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەر و ریشاڵە، لەوانەش ڤیتامین سی، کۆڵین، لوتین و زیاکسانتین، لەگەڵ ئەوەشدا میوەیەکی زستانەیە ئەگەر بە باشی هەڵبگیرێت دەتوانرێیت لە وەرزی هاویندا سوودی لێ ببینرێت و بەکاربهێنرێت.

ئەمەش چەند سوودێکی ئەم میوەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ:

1- ئەم میوەیە یارمەتی لەش دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و چاکبوونەوەی برینەکان و بەهێزکردنی ئێسکەکانمان و رێکخستنی هۆرمۆنەکان. 

2-  تەندروستیی دڵ و مولولەکانی خوێن دەپارێزێت.

3- بەهۆی دەوڵەمەندی بە ریشاڵەوە کرداری هەرس ئاسانتر دەکات، هەروەها یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی جولەی ریخۆڵە بە رێکوپێکی بمێنێتەوە.

4- یارمەتی پشتگیریکردنی بەکتریا تەندروستەکانی ریخۆڵە دەدات.

5- پارێزگاری لە تەندروستی چاوەکان دەکات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە