تەندروستی

چۆن منداڵه‌كه‌ت به‌ ته‌ندروستى ده‌خه‌وێنیت ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن منداڵه‌كه‌ت به‌ ته‌ندروستى ده‌خه‌وێنیت ؟

مه‌ودا میدیا-

پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌كانى منداڵان و به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان له‌ سلێمانى ده‌ڵێت، نووستنى ته‌ندروست بۆ منداڵ ئه‌وه‌یه‌ كاتى خه‌وت و هه‌ستانى منداڵ دیاریكراوبێت، هه‌روه‌ها باس له‌ چه‌ندین رێگاى تر ده‌كات.

دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵان نووسیویه‌تى "بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كانتان ته‌ندروست بخه‌ون دەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت، واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو".

هه‌روه‌ها "نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە یه‌ك كاتژمێر زیاتر بێت، پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات".

باسى له‌وه‌شكردووه‌  ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت، ژووری نووستن پێویستە  پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت، نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت، نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت".

ده‌شڵێت "پێش نووستن نابێ چا، کۆلا، چوکلێت و کۆفێ بدرێت بە منداڵ، دەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە