تەکنەلۆژیا
ئەو رۆبۆتەی هەموو جیهانی سەرسامکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- محەمەد فایەق
کۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی لە سەرەتای ساڵی 2000 کانە دا دەستیکرد بە دروستکردنی رۆبۆتێک بە ناوی رۆبۆتی ئاسیمۆ، ئەم رۆبۆتە لە توانایدایە کۆمەڵێ کار بکات وەکو، توانای لێکدانەوەی دۆخی جەستە و ئاماژەکانی مرۆڤ و جوڵەی سەربەخۆ لەکاتی وەڵامدانەوەدا.
توانای ئەم رۆبۆتە بۆ کارلێککردن لەگەڵ مرۆڤەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتووە، دەتوانێت سڵاو لە کەسانی نزیکبووەوە بکات، شوێنیان بکەوێت، بەو ئاراستەیەی کە ئاماژەی پێدەکەن بجوڵێت، تەنانەت دەموچاویان بناسێتەوە و بە ناو قسەیان لەگەڵ بکات. جگە لەوەش، بە بەکارهێنانی تۆڕەکانی وەک ئینتەرنێت، ASIMO دەتوانێت زانیاری پێشکەش بکات لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی وەک ئەرکی وەرگرتن.
ئەم رۆبۆتە کۆمەڵێ تایبەتمەندی تریش هەیە وەکو بەڕێوبردنی گروپی مۆسیقا، وەرزشکردن و توانای سەرکەوتن بەسەر پلیکانەدا و چەندین توانای دیکەی جیاواز.
م.ف
م.ف