گەلەری

باران بارین و هه‌وره‌تریشقه‌ ده‌ستپێده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


باران بارین و هه‌وره‌تریشقه‌ ده‌ستپێده‌كات

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، له‌ دوو رۆژى داهاتوو شه‌پۆلێك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌ دێته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان و باران و بارین و هه‌وره‌تریشقه‌و بارانى به‌لێزمه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "شه‌وى دووشه‌ممه‌، 22ى مانگ، شەپۆلێکی باران بارینی لاواز بۆ مامناوەند و هەندێ کات بارانی بەلێزەمە کە سەرچاوەی دەریایی ناوەڕاست و شێی دەریایی سووره، ناوچەكانمان دەگرێتەوە و کەشێکی باراناوی دروستدەکات و خۆى دەبینێتەوە لە بارانى پچڕپچڕ و بارانى به خوڕ و ئەگەری هەورەگرمە و هەورەتریشقەیش هەیە".

باسى له‌وه‌شكرد "بەفر ناوچە شاخاوییە بەرزەسنورییەکان دەگرێتەوە و رێژەی باران بارینەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە و لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەکە زیاترە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "خێرایی با لەم شەپۆلەدا لە 20كیلۆمه‌تر بۆ 35 كیلۆمه‌تر دەبێ لە کاتژمێرێکدا و بەپێ کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە زیاترە لەماوەی ئەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرمایش دەست بەنزمبونەوە دەکات".

وتیشى" له‌ 27ى ئه‌م مانگه‌وه‌، بارستە هەوایەکی سارد دادەبەزێته سەر ناوچەکانمان و گۆڕانکاری لە باران و بەفر دروستدەبێت".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan