رێژنە محەمەد
پێشمەرگە وەک تاجی بەرگری
لە یادی ٣٩ سالەی شەھید بوونی مامەریشەو ھاورێکانیدا دەڵێم: پێشمەرگە وەک تاجی بەرگری
مێژووی دوور و نزیکی ئێمەی کورد پڕە لە داستانی گیانفیدایی پێشمەرگە، ئەوان رووبەڕوو لەگەڵ مەرگ ئاوێزان دەبوون بۆ ئەوەی ژیانی نەتەوەکەیان پارێزراوبێت، بۆ ئەوەی کورد و کوردستان بگەنە کەناری ئارامی.
پێشمەرگە هێمایە بۆ خەباتی رزگاریخوازیی نەتەوەکەمان، شاخ و شوێنی ئەو کوردستانە نییە بە خوێنی پێشمەرگە سوور نەبووبێ، هەر بۆیە نەتەوەی کورد سەرەڕای داگیرکاریی و ستەمی زۆر لەسەری، هەروا بەپێوە ماوەتەوە و سەری نەوی نەکردووە.
پێشمەرگەی کوردستان، لەناویشیاندا پێشمەرگەی یەکێتی، زۆر بەخششیان پێشکەش کردووە، رۆح و گیان و خوێنی ئەوان نهێنیی مانەوەی کوردن، هێمان بۆ سەربڵندیی هەموومان.
داستانیی بێ وێنەی پێشمەرگە لای کورد زۆر و زەوەندن، بە چەکی سادە بەگژ دڕندەترین و بەهێزترین دوژمندا دەچوونەوە، بەشێوەیەک لە مێژوودا وێنەی کەمن، ئێمەی کورد جیاواز لە هەر نەتەوەیەکی دیکە سەدان جیڤارامان هەیە، کێ هەیە شانی شانازیی و ئازایەتی بدات لە شانی مامەڕیشە؟
پێشمەرگەی کورد و یەکێتی، کە لە هەر هێزێکی دیکەی سیاسیی زیاتر یەکێتی خاوەن ئەو شانازییەیە، دەتوانێ وەکو شاخ بەهێز و وەکو رەشەبا تۆقێنەر بێت، ئاخر کێ دیویەتی پێشمەرگەی وا هەبێت بە تینوێتی و برسێتی و بە چەکی سادەوە، هەڵمەت بۆ سەرکەوتن ببات، ئەگەر پێشمەرگەی یەکێتی نەبێت؟
دوور ناڕۆین و باسی داستانەکانی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەکەین، پێشمەرگە تێکیشکاندن، زۆر رایان کرد و سەنگەریان چۆڵکرد، تەنها پێشمەرگەی یەکێتی بوو بە خوێن و ژیانی خۆی داعشی تێکشکاند و کوردستانی پاراست، ئەوەش پڕ شانازیترین مێژووی نزیکە کە پێشمەرگە و یەکێتی تۆماریان کرد.