راپۆرت

کاریگەرییەکانی دەرمان لەسەر لەشی مرۆڤ

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاریگەرییەکانی دەرمان لەسەر لەشی مرۆڤ
مەودا میدیا- محەمەد فایەق

دەرمان کۆمەڵێک مادەی کیمیاین کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە جەستە و دەروونی مرۆڤدا, دەرمانەکان کاریگەری کورتخایەن و درێژخایەنیان هەیە. ئەم کاریگەریانە دەتوانن جەستەیی و دەروونی بن. دەرمانەکان دەتوانن کاریگەری لەسەر شێوازی بیرکردنەوە و هەستکردن و مامەڵەکردن بەجێبێڵن لە مرۆڤدا.
 
کاریگەرییەکانی دەرمان لەسەر مرۆڤ :-

1 .  تەندروستی دەروونی
 
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە بەکارهێنانی دەرمانەکان ئەگەری تووشبوونت بە کێشە تەندروستییەکان زیاد دەکات بە تایبەتی کێشە دەروونییەکان  وەکو دڵەڕاوکێ و خەمۆکی  زیاد دەکات، هەروەها ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستی دەروونییان هەیە رێژەی بەکارهێنانی دەرمانیان  زیاترە.
 
2 . پرسە داراییەکان
 
هەندێک لە دەرمانەکان دەکرێ  زۆر گران بن – نرخی ئەو دەرمانەی کە  لە بازاڕەکان دەفرۆشرێن بەندە بە بەردەستبوون و خواستی کڕیارەکانەوە ئەگەر وابەستەی  دەرمانێک بوویت، لەوانەیە لە کۆتاییدا تووشی کێشەی دارایی بیت بەهۆی زۆر بەکارهێنانیەوە ئەمەش کاریگەری لەسەر توانا داراییەکانی تاک دەبێت بەهۆی بەردەوام کڕینیانەوە.
.
 
3 . پەیوەندییەکان
 
چونکە مادەکان دەتوانن رەفتارەکانی مرۆڤ  بگۆڕن بە هۆی ئەو کاریگەریەی کە هەیەتی دەتوانێت کاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەکان لەگەڵ خێزان و هاوڕێ و کەسانی چواردەور هەبێت. بەکارهێنانی دەرمان بەشێوەیەکی زۆر کاریگەری خراپ دروستدەکات و ئەگەری مەترسی برینداربوون یان دەستدرێژیکردنە سەر کەسانی چواردەور هەیە ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر  پەیوەندییەکانی تاک  هەیە.
 
 
مرۆڤ لە چوار رێگەوە دەرمانەکان هەرس دەکات: 
 
1 . لە رێگەی مژینەوە : کاتێک دەرمانێک بەکاردەهێنیت دەچێتە ناو خوێنەوە ، تا چەند خێرا ئەمە ڕوودەدات بەندە بە چۆنیەتی خواردنی دەرمانەکەوە.
 
2 . دابەشکردن: کاتێک دەرمانێک لە خوێنتدایە بە جەستەتدا دەسوڕێتەوە، بەسەر ئەندامە جیاوازەکان و مێشکدا دابەش دەبێت،  دەرمانەکە کاریگەری لەسەر ماددە کیمیاییەکان و وەرگرەکانی ناو مێشک دەبێت، ئەمەش کاریگەری جیاواز دروست دەکات بەپێی جۆری دەرمانەکە.
 
3 . میتابۆلیزم: لە دوای رۆشتنی دەرمانەکە بە جەستەدا ، دوا بە دوای ئەوە جەستەت دەرمانەکە لە رێگەی  میتابۆلیزم دەشکێنێت بۆ مۆلیکولی سادەتر (کە بە میتابۆلیت ناسراوە) کە دەتوانرێت بە ئاسانی لەناوببرێت، هەندێک جار ئەم میتابۆلیتانە دەتوانن کاریگەرییان لەسەر جەستەت هەبێت.

4 . دەردانی دەرەوە: دەرمانە میتابۆلیزەکراوەکان بە کۆئەندامی هەرسەکەتدا تێدەپەڕن و لە جەستەت دەردەچن، بەزۆری لە میز یان پیساییدا دێنەدەرەوە.

م.ف
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان