ئابووری

كه‌سوكارى شه‌هیدان له‌ پێشینه‌یه‌ك ده‌به‌خشرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌سوكارى شه‌هیدان له‌ پێشینه‌یه‌ك ده‌به‌خشرێن

مه‌ودا میدیا-

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا له‌ قه‌رزى كشتوكاڵى سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش خۆشبێت كه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵانى رابردوو ئه‌و قه‌رزه‌یان وه‌رگرتووه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ "كه‌سوكارى شه‌هیدانى شه‌ڕى دژ به‌ داعش كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو سودمه‌ندبوون له‌ وه‌رگرتنى قه‌زرى كشتوكاڵى، لێخۆشبوونیان بۆ ده‌كرێت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئه‌وانه‌ى ئه‌و قه‌رزه‌یان وه‌رگرتبوو، ده‌توانن قه‌رزه‌كه‌ نه‌ده‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌زاره‌تى دارایی راسپێردراوه‌ كارى پێویست بكات".

شایه‌نى باسه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵانى 2010 ئه‌و قه‌رزه‌یان بۆ پرۆژه‌ى كشتوكاڵى وه‌رگرتبوو.


ه،ع
Qaiwan
Qaiwan