عیراقی

په‌رله‌مانتارێكى عیراقى داواى كۆده‌نگى ده‌كات بۆ ده‌ركردنى ئه‌مه‌ریكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانتارێكى عیراقى داواى كۆده‌نگى ده‌كات بۆ ده‌ركردنى ئه‌مه‌ریكا

مه‌ودا میدیا-


په‌رله‌مانتارێكى عیراق داوا ده‌كات ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عیراق یه‌كبگرن بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكى عیراق.

حەسەن سالم، پەرلەمانتاری کوتلەی سادقون لە پەرلەمانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ " داوا ده‌كه‌م له‌ په‌رله‌مانتارانى عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌شداربن چونكه‌ ئەرکێکی شەرعییە و وەفایە بۆ قوربانیانی بۆردومانەکەی ئەمه‌ریکا".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "پەرلەمانتارانی شیعە هەوڵدەدەن لە پەرلەمان یاسایەک دەربکەن، تیایدا داوای کردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکەن".

هیچ لایەنێکی کوردستانی پشتیوانی داوای کردنە دەرەوەی هێزەکانی لە عیراق نەکردووە، زۆرینەی سوننەکانیش بەهەمان شێوەی کورد پشتیوانی ئەو بڕیارە ناکەن.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال