کوردستانی

بودجه‌ بۆ شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى خه‌رجناكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بودجه‌ بۆ شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى خه‌رجناكرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى خه‌رجنه‌كردنى بودجه‌ بۆ شه‌قامى 100 مه‌ترى شارى سلێمانى نه‌توانراوه‌ وه‌ك پێویست كاره‌كانى به‌ڕێوه‌بچێت.

ئه‌بوبه‌كر ته‌یب، سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری‌و ئه‌ندازیاری شاره‌زا له‌شاره‌وانی سلێمانی رایگه‌یاند " به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌، ناتوانرێت كاره‌كانی پرۆژه‌ی شه‌قامی (100) مه‌تری سلێمانی، وه‌ك پێویست به‌ڕێوه‌بچێت".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌شێكى زۆرى كاره‌كانى پرۆژه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام نه‌بوونى بودجه‌ گرفتى دروستكردووه‌ و نه‌توانراوه‌ وه‌ك پێویست كاره‌كانى به‌ڕێوه‌بچن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بودجه‌ بۆ پرۆژه‌كه‌ ته‌رخانبكات به‌خێرایی كاره‌كان ته‌واو ده‌كرێن، به‌ڵام گرفتى سه‌ره‌كى به‌رده‌م پرۆژه‌كه‌ له‌ ئێستادا بودجه‌یه‌ و بۆى ته‌رخانناكرێت".

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان