ئابووری
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له باره‌ى دامه‌زراندن روونكردنه‌وه ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، لەسەر داوای سەندیكای كشتوكاڵییەكان لقی سلێمانی، بۆ دانانى سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌كان به‌دواداچوون ده‌كرێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ هاتووه "سه‌ندیكاى كشتوكاڵییه‌كانى لقى سلێمانى داواكارییان لەسەر بابەتی سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان و سەرپەرشتیاری دەرچووانی ئامادەیی و پەیمانگە كشتوكاڵییەكان، وێنەیەك لە داواكارییەكەیان ئاراستەی وەزارەتمان كراوە".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "ئێستە لە وەزارەت بەدواداچوون بۆ داواكارییەكەیان دەكرێت و گرنگیی پێ دەدرێت، لەڕێی هەردوو لیژنەی یاسایی و لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی تاوتوێكردن و جێكردنەوەی لە چوارچێوەی ئەو ڕێنوێنییەی كە لە وەزارەتەوە دەرچووە بۆ سەرپەرشتی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان".
هه‌روه‌ها " ئەوانەی خولە تایبه‌ته‌كانیان بینیوە بۆ سەرپەرشتی پڕۆژە كشتوكاڵییەكان دادەمەزرێن".
ه،ع