کوردستانی
حكومەتی هەرێم دەستدەكاتەوە بەپلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، رایدەگەیەنێت، پارێزەرەکانی حکومەتی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی داوایان کردووە تاوەکو رۆژی 15ی مانگی داهاتوو دەرفەتیان پێببەخشرێت، تاوەکو لەو وادەیەدا پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دانیشتنی ئەنجامدا و دواتر دانیشتنەكەی بۆ 17ی مانگی داهاتوو دواخست،ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، هۆكارەكەی بڵاو دەكاتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا، دڵشاد میرانی ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی کە لەبارەی سکاڵای راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامدرا، پارێزرەکانی حکومەتی هەرێم داوایان لە دادگا کرد تاوەکو رۆژی 15ی مانگی (ئازار/3) دەرفەتیان پێبدات.
دەشڵێت، پارێزەرەکانی حکومەتی هەرێم لە دانیشتنەکە داوایان کردووە تاوەکو رۆژی 15ی مانگی (ئازار/3) دەرفەتیان پێبدرێت و لەو ماوەیەدا پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە.
دانشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو پرسە دەگەڕێتەوە بۆ سکاڵای نۆ فەرمانبەری هەرێمی کوردستان كە داوا دەکەن، حکومەتی هەرێم پابەند بکرێت بە جێبەجێکردنی ماددەکانی (6، 7، 8، 9)ی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە یاسای موچەی فەرمانبەران و کەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2008ی هەموارکراو.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2016ەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی راگرتووە
پ ح ع