کوردستانی
دوو گوندی قەزای قەرەداغ کەرەنتینە کران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوو گوندی سەر بە قەزای قەرەداغ لە سنووری پارێزگای سلێمانی کەرەنتینەکراون بۆ ماوەی 14رۆژ بەمەبەستی ئەوەی دڵنیابن کە دانیشتووانی ئەو گوندانە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین و قائیمقامی قەزای قەرەداغیش رایدەگەیەنێت هۆکاری کەرەتنینە کردنی ئەو دوو گوندە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە قەزای دەربەندیخان بووە سەردانی یەکێک لەو گوندانەی کردووە.
رەئوف شێخ کەمال، قائیمقامی قەزای قەرەداغ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە هەفتەی رابردوو هاوڵاتییەکی دەربەندیخان کە بەرکەوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبووە سەردانی گوندی هۆمەر قەڵای کردبوو لە سنووری قەزای قەرەداغ و ئێمەش مەترسی ئەوەمان کرد کە بەرکەوتن دروست بوبێت بۆیە بڕیارماندا هەردوو گوندی هۆمەر قەڵا و سەرچاو کەرەنتینە بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگاداری تەندروستی سلێمانیمان کردەوە و لیژنەی گەڕۆکی تەندروستی سلێمانی هاتن و فۆڕمیان بۆ سەرجەم هاوڵاتییانی ئەو دوو گوندە پڕکردەوە و لەماڵەکانی خۆیاندا کەرەنتینە کراون تاوەکو چواردە ڕۆژ".
قائیمقامی قەزای قەرەداغ ئەوەشی ئاشکرا کرد "خۆشبەختانە تاوەکو ئێستا لە قەزای قەرەداغ هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە، هەروەها سەرجەم رێککارە تەندروستییەکان بەشێوەیەکی باش گیراونەتە بەر و هاوڵاتییان پێوەی پابەندن".