ئابووری

نرخى خانوو و شوقه‌ گران ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى خانوو و شوقه‌ گران ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-


به‌هۆى وه‌ستاندنى پێدانى مۆڵه‌ت به‌ پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون، نرخى خانوو و شوقه‌ گرانده‌بێت، وته‌بێژى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانیش ده‌ڵێت، نرخه‌كه‌ زۆر به‌رزده‌بێته‌وه‌.

مه‌لا یاسین مه‌حموود، وته‌بێژى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "راگرتنى پێدانى مۆڵه‌ت به‌ پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون ده‌بێته‌ به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ نرخى خانوو و شوقه‌، چونكه‌ ساڵانه‌ پێویستى و خواست له‌سه‌ر پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون هه‌یه‌و له‌ زیاندبووندایه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و راگرتنه‌ وا ده‌كات كه‌ چیتر پرۆژه‌ دروست نه‌كرێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆى دروستبوونى خواست له‌سه‌ر خانوو و شوقه‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌ ئێستا له‌كاردان، هاوكات نرخى شوقه‌ و پرۆژه‌كانیش گرانده‌بێت و هاوڵاتیی به‌ناچارى ده‌بێت له‌ ده‌ستى دوو به‌ نرخى گران بیكڕێته‌وه‌".

نه‌ژاد ساڵح، خاوه‌نى نوسینگه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتییان نییه‌، چونكه‌ وا ده‌كات نرخى خانوو له‌ ده‌ره‌وه‌ى پرۆژه‌كان گرانبێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پرۆژانه‌ش كه‌ یه‌كه‌ و شوقه‌یان هه‌یه‌ نرخه‌كه‌یان به‌رزده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ خواسته‌كه‌ زۆره‌ و دروستكردنیش راگیراوه‌".

هه‌روه‌ها وتى "هه‌رێمى كوردستان ساڵانه‌ پێویستى به‌ هه‌زاران یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ خواستى بازاڕه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و خواسته‌ پڕنه‌كرێته‌وه‌ بازاڕى خانوو و زه‌وى هه‌ڵئاوسانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و نرخ گران ده‌بێت".

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە