ئابووری
تا ئێستا لیستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
![تا ئێستا لیستى مووچه ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كراوه](/uploads/article/thumbnail/36413/slider_6.png)
مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو دوێنێ یه‌كشه‌ممه، لیستى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێت به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه به مه‌ودا میدیا دراون "تائێستا ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان لیستى مووچه‌یان ئاماده‌نه‌كردووه به‌و جۆره‌ى به‌غدا داواى كردبوو، بۆیه لیسته‌كه ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كراوه".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان له كۆى زیاتر له 20 وه‌زاره‌ت، ته‌نها چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك لیسته‌كه‌یان ئاماده‌كردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده نییه ره‌وانه‌ى بكات تا هه‌مووى ئاماده‌ده‌كرێت".
دواخستنى نه‌ناردنى لیستى مووچه بۆ به‌غدا به‌هۆیه‌وه ناردنى پاره و دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دواده‌خات.
هه‌ر یه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانى "سامانه‌سروشتییه‌كان، وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان، وه‌زاره‌تى كاروبارى ئه‌نفالكراون، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تى كاره‌با لیسته‌كه‌یان ئاماده‌كردووه".
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى گشتى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى، كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیسته‌كه‌یان ئاماده‌كردووه".
ع،ه
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/36/resized_69d6cdd8-2ad4-42e7-8cf3-6791b44b1035.jpg)