ئابووری
به‌شه‌ئاردى مانگى دووى هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ینێ ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنى به‌شه ئاردى مانگى دووى هاوڵاتییان.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له چه‌ند رۆژى رابردوو گه‌نم له سایلۆكانه‌وه ره‌وانه‌ى ئاشه‌كان كرا‌و و كراوه به ئارد و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى ئاردكراوه".
وتیشى "ٍسبه‌ینێ سێشه‌ممه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ئاردى مانگى دووى هاوڵاتییان ده‌كرێت و ئارده‌كه‌ش زۆر جوانه و پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه و داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین به‌كاریبهێنن".
ساڵى رابردوو وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق نۆ به‌شه ئاردى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكرد و 45 رۆژ جارێك ئارد ده‌درێته هاوڵاتییان.
ع،ه