ئابووری

بانكى ناوه‌ندى فرۆشتنى دۆلارى كه‌مكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ناوه‌ندى فرۆشتنى دۆلارى كه‌مكرده‌وه‌


مه‌ودا میدیا-


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بانكى ناوه‌ند به‌راورد به‌ رۆژانى رابردوو بڕی فرۆشتنى دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش كه‌مكرده‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ فرۆشتنى دۆلار به‌نرخى بانكى ناوه‌ندى زیاتر له‌ 208 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌".

هه‌روه‌ها "له‌و بڕه‌ زیاتر له‌ 193 ملیۆن دۆلارى به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌ و زیاتر له‌ 14 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش بووه‌".

كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى فرۆشتنى دۆلار به‌شێوه‌ى كاش له‌كاتێكدایه‌ رۆژى رابردوو نزیكه‌ى 40 ملیۆن دۆلار خرایه‌ بازاڕه‌وه‌ به‌شێوه‌ى كاش.


ع،ه
Qaiwan
Qaiwan