کوردستانی

بۆ نەورۆز پەیامێكی 13 خاڵیی ئاراستەی هاوڵاتییان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ نەورۆز پەیامێكی 13 خاڵیی ئاراستەی هاوڵاتییان دەكرێت

مەودا میدیا-
بە مەبەستی پاكڕاگرتنی ژینگە و پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتییان لە رۆژانی سەری ساڵی كوردیی، هەردوو دەستەی گەشتوگوزار و دەستەی ژینگەی هەرێم پەیامێكی 13 خاڵیی ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكەن و داوادەكەن.

لەراگەیەندراوەكەدا كە ئەمڕۆ دوشەممە بڵاو كراوەتەوە، دەستەی گەشتوگوزار و دەستەی ژینگەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە مەبەست لەو رێنماییانەی كە لە پەیامەكەدا بڵاویان كردووەتەوە تەنها بۆ بەرژەوەندیی گشتییە و جێبەجێكردنیشیان ئەركیی نیشتمانیی هەموولایەكە.
لە پەیامەكەدا هەردوو دەستەكە 13 خاڵیان وەك رێنمایی ئاراستەی هاوڵاتییان كردووە كە ئەمانەی خوارەوەن:
یەكەم، پاراستنی سەیرانگاكان و شوێنە گەشتیارییەكان بە پاكوخاوێنی و پیسنەكردنیان.

دووەم، دوای ئاگركردنەوە و تێپەڕاندنی رۆژێكی خۆش لە سەیرانگاكان و لە ناو دارستانەكان ، ئاگرەكە بە تەواوی بكوژێننەوە و دڵنیابن لەوەی كە هیچ پاشماوەیەكی ئاگر نەماوە. 

سێیەم، پاراستنی دارستانەكان و نەشكاندنی دارو درەختەكان و بەكارنەهێنانیان وەك سوتەمەنیی.

چوارەم، فڕێنەدانی پاشماوەكان لە سەیرانگاكان و كۆكردنەوە و هێنانەوەی پاشماوەكان بۆ ئەو شوێنانەی تەرخان كراون بۆ فڕێدانی پاشماوەكان یان هێنانەوەیان لەگەڵ خۆتان بۆ حاویەی زبڵ و خاشاكی بەردەمی ماڵەكانتان.

پێنجەم، دروستكردن و ئامادەكردنی خواردن بەو بڕەی كە دەخورێت و بەكاردەهێنرێت بۆ ئەوەی نەبێتە پاشماوە و سەیرانگاكان پیس نەكات، لە كاتی هەبوونی خواردنی زیادە لە شوێنێك دابنرێت بۆ ئەوەی باڵندە و ئاژەڵەكان بیخۆن.

شەشەم، پیسنەكردنی روبار و چەمەكان بە فڕێدانی پاشماوەكان بۆ ناویان بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی پیسبوونی ئاو و كاریگەریی لەسەر زیندەوەرانی ناو ئاوەكە دروست نەكات.

حەوتەم، گوێڕایەڵی بۆ پۆلیسی پاراستنی شوێنە گەشتیارییەكان و سەیرانگاكان. 

هەشتەم، لەشەوی سەری ساڵدا واتە لە نەورۆز تایە مەسوتێنن لەبەر ئەوەی زۆر پیسكەری ژینگەیە، تەنیا لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار لە پارێزگا و ئیدارەكان مەشخەڵی نەورۆز دادەگیرسێت.

نۆیەم، كۆمپانیا گەشتیارییەكان راسپێردراون كە ژینگەی سەیرانگاو شوێنە گەشتیارییەكان بە پاك و خاوێنی بپارێزن. 

دەیەم، داوا لە گەشتیاران و سەیرانكاران دەكەین كە هاوكاریی تیمەكانی گەشتوگوزار و ژینگە بن كە رێنوێنی و رێپیشاندەریانن بۆ سەیران و گەشتەكان.

یازدەهەم، دووركەوتنەوە لەو شوێنانەی كە مەترسی هەبوونی مینی لێ دەكرێت و دەستكاری نەكردنی بۆ سەلامەتیی هەمووان.

دوازدەهەم، راونەكردن و ئازارنەدانی ئەو گیانلەبەرە كێویانەی كە لە نزیك شوێنە گشتیارییەكان و سەیرانگاكان هەن. 

سێزدەهەم، خۆدوورگرتن لە دروستكردنی قەرەبالغیی ئۆتۆمبێل لە رێگاكان و پەكخستنی رێڕەوی رۆیشتن و بەكارنەهێنانی ئامێری ئاگاداركردنەوە( هۆڕن لێدان) بۆ ئەوەی ژاوەژاو دروست نەبێت. 

ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان