ئابووری
ماسی گرانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌گه‌ڵ بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى راوه ماسى له هه‌رێمى كوردستان، نرخى ماسى گرانبوو و بۆ كیلۆیه‌ك نزیكه‌ى دوو هه‌زارى چووه‌ته‌سه‌ر.
وه‌ستا حه‌سه‌نى ماسیفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى ماسى به‌هۆى قه‌ده‌غه‌كردنى راوه‌ماسى، هه‌روه‌ها زۆرى خواست له‌سه‌رى گرانبووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و گرانبوونه‌ش خواستێكى زۆر له‌سه‌ر ماسى هه‌یه".
باسى له‌وه‌شكرد "نرخى یه‌ك كیلۆ ماسى ئه‌وانه‌ى له‌سه‌روى دوو كیلۆوه‌ن به 7500 دیناره، ئه‌وانه‌شى له‌خوار دوو كیلۆن به 7100 دیناره، له ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ى سێ مانگ 10 رۆژ راوه ماسى له هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه ده‌بێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات بڕێكى كه‌متر ماسى بكه‌وێته بازاڕه‌وه".
وتیشى "به‌شێكى خواستى گۆشتى ماسى له‌سه‌ر راوه ماسییه، كاتێك راوه ماسى قه‌ده‌غه ده‌كرێت ئه‌و به‌شه كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕ دروستده‌كات و نرخه‌كه‌ى گرانده‌بێت".
هه‌رێمى كوردستان ساڵانه پێویستى به 15 هه‌زار تۆن گۆشتى ماسى هه‌یه و به‌رهه‌مى ناوخۆى ته‌نها له‌نێوان 6 بۆ 8 هه‌زار تۆنه و به‌شه‌كه‌ى تر‌ى هاورده ده‌كرێت.
ع،ه