کوردستانی

بۆرى ئاوى خواردنه‌وه‌ى سلێمانى شكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆرى ئاوى خواردنه‌وه‌ى سلێمانى شكا

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى شكانى بۆرى ئاوى خواردنه‌وه‌ى سلێمانى، چه‌ند رۆژێكه‌ ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاوڵاتییان بڕاوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى سلێمانیش ده‌ڵێت، له‌ هه‌وڵى چاككردنه‌وه‌ى بۆريیه‌كه‌ین.

به‌ختیار تاهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاوى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند رۆژێكه‌ بۆرى ئاوى خواردنه‌وه‌ى سلێمانى له‌ نزیك فه‌رمانده‌یی سلێمانى شكاوه‌ و تیمه‌كان سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ن".

وتیشى "تا چاككردنه‌وه‌ى بۆریه‌كه‌ ئاو به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شناكرێت و له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌داین به‌زووترین كات چاكى بكه‌ینه‌وه‌".

به‌هۆى بڕانى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاوڵاتییان، ماوه‌ى دوو رۆژه‌ هاوڵاتییان به‌تانكه‌ر ئاو ده‌كڕن.

سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاوڵاتییانى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى له‌ هێڵى یه‌كه‌م و دووه‌مى دوكان سلێمانى دابین ده‌كرێت و ساڵانه‌ چه‌ندینجار تووشى شكان ده‌بێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان