ئابووری
نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی تۆمار كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو بەیانی ئەمڕۆش بەرزترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆمار كرد كە تائێستا پێینەگەیشتووە.
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 7ی ئادار نرخی یەك ئۆنسە زێڕ گەیشتە 2161 دۆلار كە بە بەرزترین نرخ هەژمار دەكرێت لە مێژوودا كە تائێستا زێڕ پێی گەیشتبێت، بەڵام دوای چەند خولەكێك دیسان نرخەكەی گەڕایەوە خوارەوەو گەیشتەوە نزیكەی 2156 دۆلار.
هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ چاوەڕوانیی بازرگانان بۆ گۆڕانكاریی لە سیاسەتی نەختیی بانكی ناوەندیی ئەمریكا و كەمكردنەوەی سوودی بانكیی لەلایەن بانكەكەوە، چونكە پێشتر جیرۆم پاوڵ، سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئەمریكا لە وتارێكیدا لەبەردەم كۆنگرێسی وڵاتەكەی رایگەیاند، ئەمساڵ دەست بە كەمكردنەوەی سوودی بانكیی دەكەن.
ئ پ