عیراقی
مووچه بۆ ئه‌م جۆره ژنانه ده‌بڕدرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مووچەى چاودێریى کۆمەڵایەتیی ده‌بڕدرێته‌وه بۆ ئەو ژنە کوردە ئێزدییانەی كه لە کەمپى ئاوارەکانەوە دەگەڕێنەوە شنگال، وتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانی عیراقیش دەڵێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناویان تۆمار ده‌كه‌ین.
رۆژی پێنج شەممە، 7ى ئازارى 2024، عەلى جیهانگیر، وتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عیراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى پێدانى مووچەى چاودێریى کۆمەڵایەتى له وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى بۆ ئەو ژنە ئێزدییانەى لە کەمپى ئاوارەکانەوە دەگەڕێنەوە شنگال، ناویان ده‌ده‌ینه ئه‌و وه‌زاره‌ته و وردبینى لە دۆسییەکانیان دەکرێت.
وتیشى، ئه‌و هاوکارییە ئێستا تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە کە دەگەڕێنەوە شنگال و مانگانە لە رێگەى کى کارته‌وه وەری دەگرن.
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عیراق له راگەیه‌ندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، رەزامەندى وەرگیراوە بۆ ئەوەى 848 ژنى کوردى ئێزدى کە گەڕاونەتەوە شنگال، ئەو هاوکارییە بیانگرێتەوە.
پ ح ع