عیراقی
رێككه‌وتنكرا له‌سه‌ر دانانى كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سێ هاوپەیمانیى عەزم و حیزبى سیادە و هاوپەیمانیى حەسمى نیشتمانى، سالم عیساوی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بەربژێر دەکەن و داواش ده‌كه‌ن، په‌له بكرێت لە دیاریکردنى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمانى عیراق.
هه‌ریه‌ك له سەرکردەى سێ حیزبە سەرەکییەکەى سوننە ( موسەننا سامەرائى و خەمیس خەنجەر و سابت عیساوى ) یاداشتێکیان واژۆکردووە و ئاراستەى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگییان کردووە.
له یاداشتەکەدا رایانگه‌یاندووه، بڕیاریانداوە پەرلەمانتار سالم عیساوى بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان بەربژێر بکەن و دەڵێن، ناوبراو تایبەتمەندییەکانى وەرگرتنى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى تێدایە.
هه‌روه‌ها ئه‌و سێ حیزبه داواش دەکەن، پەلە بکرێت لە دیاریکردنى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمانى عیراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت ، رۆژى 14ى تشرینى دووەمى 2023، دادگاى باڵاى فیدراڵى عیراق، لەسەر سکاڵاى لەیس دلێمى، کۆتایی بە ئەندامێتى محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى په‌رله‌مان هێنا و لە پۆستەکەى دوورخرایه‌وه.
هاوكات، لەسەر جێگرەوەى حەلبوسى، بەهۆى ناکۆکى سوننەکان چه‌ند جارێك دانیشتنى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکه‌كه‌ى دواخروه.
پ ح ع