گێتی

سێنتکۆم: 15درۆنى حوسییه‌كان خرانه‌ خواره‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێنتکۆم: 15درۆنى حوسییه‌كان خرانه‌ خواره‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ى ئازارى 2024، سێنتکۆم رایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ بەرپەرچى هێرشێکى بەرفراوانى حوسییەکان لە دەریاى سوور دراوه‌ته‌وه‌  و 15 درۆنیان خستووەتە خوارەوە.

فەرماندەیى ناوەندى هێزەکانى ئەمریکا (سێنتکۆم) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكراى كردووه‌، بەرەبەیانى ئەمڕۆ حوسییەکان هێرشێکى بەرفراوانیان بە درۆن بۆ سەر کەشتییەکانى دەریاى سوور ئەنجامداوە.

راشیگه‌یاندووه‌، ئەمریکا بە هاوکاریى هاوپەیمانەکانى بەرپەرچى هێرشى حوسییەکانى داوەتەوە و هێرشەکانى تێکشکاندووە.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، لەناوچەکانى حوسییەکان لە یەمەن سەکۆیەکى هەڵدانى مووشەکى دژە کەشتى لەلایەن ئەمریکاوە بەئامانجگیراوە و تێکشکێنراوون.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد