ئابووری
چه‌ند كاتژمێرێكى تر كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى سلێمانى چاره‌سه‌ر ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه بۆرى ئاوى خواردنه‌وه‌ى به‌شێكى شارى سلێمانى شكاوه و به‌هۆیه‌وه گرفتى بۆ ده‌یان هه‌زار ماڵ دروستكردووه.
به‌ختیار تاهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاوى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆرى هێڵى یه‌كه‌مى سلێمانى دوكان له نزیك فه‌رمانده‌یی شكابوو چه‌ند رۆژێكه تیمه‌كان به‌رده‌وام له‌كاردان بۆ چارسه‌ركردن و چاككردنه‌وه‌ى".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌مڕۆ گه‌یشتوینه‌ته كۆتایی و بۆریه‌كه چاككراوه‌ته‌وه و له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنه‌وه‌ى ئاو ده‌كرێت".
بۆریى هێڵى یه‌كه‌مى دوكان سلێمانى ناوچه‌ى قڕگه و كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى له‌سه‌ره‌و به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار ماڵ بێ ئاوبوون و په‌نایان بۆ كڕینى ئاوى تانكه‌ر بردووه.
ع،ه