ئابووری
هه‌ڵوژه هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو نۆبه‌ره‌ى هه‌ڵوژه كه هاورده‌ى وڵاتانى ده‌ره‌وه‌يه، له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نرخه‌كه‌ى گه‌یشته 300 هه‌زار دینار، له ئێستادا نرخه‌كه‌ى له بازاڕ هه‌رزانبووه.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژانه‌ى زیاتر له یه‌ك ته‌ن هه‌ڵوژه‌ى ترشمان به ده‌ست ده‌گات له وڵاتى سوریاوه".
باسى له‌وه‌شكرد "سه‌ره‌تا كه ده‌هات، نرخه‌كه‌ى زۆر گرانبوو، هه‌روه‌ها خواستێكى زۆرى له‌سه‌ر بوو هاوڵاتیی ده‌یكڕى، به‌ڵام ئێستا نرخه‌كه‌ى زۆر هه‌رزانبووه".
باسى له‌وه‌شكرد "یه‌ك كیلۆ هه‌ڵوژه ئێستا به 25 هه‌زار دیناره و جارى وا هه‌یه ئه‌و بڕه‌ى ده‌گاته عه‌لوه زۆره و نافرۆشرێت و ده‌مێنێته‌وه".
ع،ه