ئابووری

لیسته‌كه‌ى هه‌رێم كێشه‌ى تێدایه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیسته‌كه‌ى هه‌رێم كێشه‌ى تێدایه‌

مه‌ودا میدیا-


ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ئه‌و لیسته‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غداى ناردووه‌ كێشه‌ى تێدایه‌.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "ئه‌و لیسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ناردویه‌تى، ته‌نها لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نییه‌ و هى سه‌ربازى تێدا نییه‌".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ته‌نها كۆى گشتى مووچه‌ى سه‌ربازى بۆ به‌غدا ناردووه‌ و نه‌ك به‌شێوه‌ى لیست و ناوى چواریی".

ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو "به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ پێده‌چێت گرفت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستبێت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan