ئابووری
نرخى نه‌وت له نزمیدا به‌جێگیرى ماوه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 10ى ئازارى 2024، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هه‌روه‌ها نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاو بە 78 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئه‌مه‌ش بەراورد بە دوێنێ نرخی نه‌وتى خاوی برێنت به‌جێگیرى ماوه‌ته‌وه و بە هەمان شێوە بە پێی راپۆرتە جیهانییەکان و پێنوێنی جیهانی نەوتیش نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش له نزمیدا به جێگیرى ماوه‌ته‌وه.
ئەومهش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس ئاشكراى كرد، بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان تا رۆژی 1ی حوزەیران بۆ جارێكى تر درێژکرایەوە، ئه‌وه‌ش بەمەبەستی سەقامگیربوونی خواست و نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.
پ ح ع