ئابووری

كه‌ى پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌ى پاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت؟

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی عيراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینى ده‌كه‌م سبه‌ینێ یاخود رۆژانى دواتر پاره‌كه‌ى به‌غدا بنێردرێت بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى من پێشبینى ده‌كه‌م سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ یاخود رۆژانى دواتر پاره‌كه‌ى به‌غدا بنێردرێت بۆ هه‌رێم.

وتیشى، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ لیستى مووچه‌ ره‌وانه‌ى به‌غدا كراوه‌، واى بۆ ده‌چم كاتى بوێت، بۆیه‌ پێشبینى ده‌كه‌م ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غدا بكه‌وێته‌ دوو شه‌ممه‌ و رۆژانى دواتر.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ى به‌غدا كراوه‌ و وردبینى تێدا ته‌واو بووه‌ و به‌ پێى سه‌رچاوه‌كانیش پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ى به‌غدا بنێردرێت بۆ هه‌رێم، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌ته‌واوه‌تى روون نییه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌نێردرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان