تەندروستی
په‌رێز ئه‌حمه‌د: توشبووانى ئۆتیزم هاوكارییان پێویسته
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى لقى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆتیزمى كوردستان رایگه‌یاند، توشبووانى ئۆتیزم و كه‌سوكاره‌كانیان پێویستیان به هاوكارى هه‌یه و داوا ده‌كه‌ین له خێرخوازان هاوكارییان بكه‌ن.
په‌رێز ئه‌حمه‌د، لێپرسراوى سلێمانى كۆمه‌ڵه‌ى ئۆتیزمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "توشبووانى ئۆتیزم به‌رده‌وام پێویستییان به هاوكارى هه‌یه، ئه‌وان له دۆخێكدان كه كه‌سوكاریشییان رووبه‌ڕووى گرفتى گه‌وره بوونه‌ته‌وه".
وتیشى "ئێستا كه مانگى ره‌مه‌زانه، داواكارین له‌خێرخوازان و كه‌سانى پاره‌دار و ده‌وڵه‌مه‌ند، هاوكارى توشبووانى ئۆتیزم بكه‌ن و خۆراك و كه‌لوپه‌لى تایبه‌ت به مانگى ره‌مه‌زان به‌سه‌ر توشبووانى ئۆتیزم دابه‌ش بكه‌ن".
هه‌روه‌ها وتى "توشبووانى ئۆتیزم پێویستییان به هاوكارى به‌رده‌وام هه‌یه و داواكاریین له‌بیر نه‌كرێن".
به‌پێى ئامارێكى كۆمه‌ڵه‌كه، تا ئێستا ئه‌و توشبووانه‌ى ئۆتیزم كه تۆماركراون نزیكه‌ى 500 توشبووه، له‌كاتێكدا ئاماره‌كه زۆر له‌وه زیاتره به‌ڵام زۆرێك له توشبووان نایانه‌وێت خۆیان تۆماربكه‌ن.
به‌پێى ئامارێكى كۆمه‌ڵه‌كه، تا ئێستا ئه‌و توشبووانه‌ى ئۆتیزم كه تۆماركراون نزیكه‌ى 500 توشبووه، له‌كاتێكدا ئاماره‌كه زۆر له‌وه زیاتره به‌ڵام زۆرێك له توشبووان نایانه‌وێت خۆیان تۆماربكه‌ن.
ع،ه