ئابووری

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د: مافیاكان رێگه‌ناده‌ن دۆلار دابه‌زێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د: مافیاكان رێگه‌ناده‌ن دۆلار دابه‌زێت

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، مافیاكان بوونه‌ته‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا دانه‌به‌زێت.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مافیاكانى دۆلار و ئه‌وانه‌ى بازرگانى ده‌كه‌ن، هۆكارى ئه‌وه‌ن كه‌ بازاڕى دۆلار سه‌قامگیرى نه‌بێت و نرخه‌كه‌ى دانه‌به‌زێت".

وتیشى "بازاڕى عیراق پێویستى زۆرى به‌ دۆلارى كاش هه‌یه‌ و بانكى ناوه‌ندیش رۆژانه‌ دۆلارێكى زۆر ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "دابه‌زینى نرخى دۆلار ماوه‌یه‌كى زۆرى پێویسته‌ تا نزیكى نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى بێته‌وه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان