ئابووری
دادگاى فیدراڵیی عیراق: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دوانه‌خرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دادگاى فیدراڵیی عیراق له باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڕیارێكى ده‌ركرد و رایگه‌یاند، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دوانه‌خرێت.
له بڕیارێكى دادگاى فیدراڵیی عیراق هاتووه "پێویسته مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مانگانه له واده‌ى خۆى دابه‌شبكرێت و دوانه‌كه‌وێت به هه‌مان شێوه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق".
باسی لەوەشکردووە "بۆ مووچەی مانگی ئادار، تەنها لە رێگەی کارتی بانکییەوە دابەشدەکرێت".
ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى فیدراڵیی عیراق له كاتێكدایه 23ى مانگى رابردوو بڕیاریدا به پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی عیراق.
هه‌روه‌ها ماوه‌ى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى به‌هۆى دواخستن و بوونى گرفت له لیستى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم دواخستووه.
ع،ه