ئابووری
عه‌لوه‌ى سلێمانى: خورما گراننه‌بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى خواست له‌سه‌ر خورما له مانگى ره‌مه‌زان، بازاڕ پڕكراوه له خورما.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌هۆى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه خواستێكى زۆر له‌سه‌ر خورما دروستبووه و هه‌موو ماڵێك پێویستى به خورما هه‌یه له‌و مانگه‌دا".
وتیشى "خورمایه‌كى زۆر هاورده‌كراوه و بازاڕ پڕكراوه له خورما، هه‌روه‌ها ته‌واوى مزگه‌وته‌كان رۆژانه خورمایه‌كى زۆریان پێویسته، ئه‌مه وایكردووه بازاڕ خواستى له‌سه‌ر خورما زیاد بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هیچ گرفتێك روونادات و بازاڕمان پڕكردووه له خورما و نرخیش گران نه‌بووه، پێش ره‌مه‌زان چۆن بووه، ئێستاش به‌هه‌مان نرخە".
به‌پێى ئاماره‌كانى عه‌لوه‌ى سلێمانى، پارێزگاى سلێمانى رۆژانه بۆ مانگى ره‌مه‌زان سه‌رو 10 ته‌ن خورماى پێویسته.
ع،ه