ئابووری

سه‌دان ته‌ن ته‌ماته‌ هاورده‌ى سلێمانى كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌دان ته‌ن ته‌ماته‌ هاورده‌ى سلێمانى كرا

مه‌ودا میدیا-


به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ سه‌دان ته‌ن ته‌ماته‌ هاورده‌ى سلێمانى كراوه‌ و نرخه‌كه‌شى هه‌رزان بووە.

سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ دوێنێوه‌ ده‌ست به‌ هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ له‌ وڵاتى ئێران كراوه‌ و تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، سه‌دان ته‌ن ته‌ماته‌ هاورده‌كراوه‌".

وتیشى "دوێنێ یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ى عیراقى له‌ عه‌لوه‌ چوه‌ 1400 دینار، دواى هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ بۆ 550 دینار دابه‌زى".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و ته‌ماته‌ ئێرانییه‌ى كه‌ هاورده‌كراوه‌، ئێستا له‌ عه‌لوه‌ كیلۆى 750 دینار بۆ خواره‌وه‌یه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پارێزگاى سلێمانى هه‌ر خۆى به‌ته‌نیا رۆژانه‌ 100 ته‌ن ته‌ماته‌ى پێویسته‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبێت بۆ خوار و ناوه‌ڕاستیش ده‌ڕوات و خواسته‌كه‌ بۆ 250 ته‌ن له‌ رۆژێكدا به‌رزده‌بێته‌وه‌".


ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان