ئابووری
بانكى ناوهندى عیراق فرۆشى دۆلارى بۆ ئهمڕۆ بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بانکی ناوەندی عیراق بڕى فرۆشى دۆلارى بۆ ئهمڕۆ بڵاوكردهوه و رایگهیاند، زیاتر لە 235 ملیۆن دۆلاریان بە نرخی فەرمی بەشێوەی کاش و حەواڵه فرۆشتووه.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ى ئازارى 2024، بانکی ناوەندی عیراق بڵاوى كردهوه، بڕی 235 ملیۆن و 414 هەزار و 990 دۆلاریان بە نرخی فەرمی فرۆشتووە، كه لەو بڕە نۆ ملیۆن و 270 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.
ئاشكراشى كردووه، بۆ هاوسەنگکردنی بڕی فرۆشی دەرەکی، زۆربهى فرۆشی دۆلاری بانکەکە بە حەواڵەی دەرەکی بووە ،بە بڕی 226 ملیۆن و 144 هەزار و 990 دۆلار بووە.
پ ح ع