ئابووری

رۆژى دابه‌شكردنى مادده خۆراكییه‌كان له‌ ره‌مه‌زاندا دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژى دابه‌شكردنى مادده خۆراكییه‌كان له‌ ره‌مه‌زاندا دیاریكرا

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى بڕیار درا چوار مادده‌ى به‌شه‌ خۆراكى بۆ مانگى ره‌مه‌زان زیاد بكرێت و به‌سه‌ر هاوڵاتییانه‌ دابه‌شبكرێت ، به‌رێوه‌به‌رى خۆراكى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر چوار مادده‌ خۆراكییه‌كه‌مان بۆ هاتووه‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو دابه‌شیده‌كه‌ین.

ئه‌مڕۆ 14ى ئازارى 2024، كامه‌ران فه‌تاح، به‌رێوه‌به‌رى خۆراكى سلێمانى بۆ مه‌وا میدیا رایگه‌یاند، ئه‌و چوار مادده‌ خۆراكییانه‌ى بڕیاردرابوو بۆ ئه‌م مانگه‌ زیاد بكرێن، به‌ده‌ستمان گه‌شتووه‌ و ئه‌وانیش ( ئاردى سفر ، شه‌عرییه‌ ، ماكه‌ڕۆنى و نیشاسته‌) یه‌.

وتیشى، ته‌نها  ئاردى سفرمان كه‌م هاتووه‌ و هه‌ركه‌ بۆمان هات رایناگرین و ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ دابه‌شكردنی.

له‌باره‌ى كاتى دابه‌شكردنه‌كه‌شى له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا، كامه‌ران فه‌تاح، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، هه‌فته‌ى داهاتوو له‌ رۆَژى یه‌ك شه‌ممه‌ یان دووشه‌ممه‌ به‌ ئه‌گه‌رى زۆره‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مادده‌ خۆراكییه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رنا له‌ رۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ دابه‌شیده‌كه‌ین.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان