عیراقی
ھەمواری یاسای بوودجەی ساڵی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرا.
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
به وتهى وەزیری دارایی عیراق، كۆتایی هاتووه بە تۆماركردنی دوایین داتا و زانیارییەكانی ھەمواری یاسای بوودجەی ساڵی 2024 ، دهشڵێت، به مهبهستى پهسهندكردنى رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوه.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند: كۆتاییان بە تۆماركردنی داتا و زانیارییەكان بۆ ھەمواری یاسای بوودجەی ساڵی 2024 ھێناوە، ئهوهش له پێناو كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت و گۆڕانكاری لە ژمارەیەك ماددهی یاسایی و شایستە داراییەكان.
وتیشى، پاش ئهوهى لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكرا، رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت
پ ح ع