ئابووری
به یه‌ك سكاڵا به‌غدا پابه‌ندده‌كرێت مووچه‌ى سێ مانگى ساڵى رابردووى فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سكاڵایه‌ك له دادگاى فیدراڵیی تۆماربكرێت، دادگاى فیدراڵیی پابه‌ند ده‌كرێت به‌وه‌ى مووچه‌ى سێ مانگى ساڵى رابردووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بداته‌وه.
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند" به‌غدا تا ئێستا رازى نییه هه‌رێم خاوه‌نى یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره، بەغدا تەنها بە لیستی مەدەنی و خانەنشینانی مەدەنی، کەمئەندامان رازى بووه".
باسى له‌وه‌شكرد " ئەوەی ماوەتەوە لیستی وەزارەتی پێشمەرگە و بەشی ئەمنییە کە هێشتا هەم حکومەتی هەرێم ناوەکانی نەناردووە و هەم حکومەتی بەغدایش ره‌زامه‌ندى نه‌داوه لەسەر ئەوان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو " چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە نەدراوە روونە، دەکرێت دواجار مادام کە دادگای فیدراڵیی، حکومەتی عیراقی پابه‌ندکردووە، سکاڵایەکی دیکە تۆمار بکرێت و دیسان پابه‌ندى ئەوەش بکەوێتە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵیی عیراقەوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەو سێ مووچەیەش وەربگرن".
ع،ه