ئابووری
داهاتى یه‌ك هه‌فته‌ى سلێمانى نزیكه‌ى هه‌شت ملیار دینار بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ماڵپه‌ڕى شه‌فافیه‌ت، هه‌فته‌ى رابردوو داهاتى پارێزگاى سلێمانى نزیكه‌ى هه‌شت ملیار دیناربووه.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاى سلێمانی رايگەیاند "لە رۆژى 9ی ئاداری 2024 تا 15ی ئاداری 2024، داهاتى ته‌واوى پارێزگاكه حەوت ملیار و 887 ملیۆن و 578 هەزار و 56 دیناربووە".
باس لهوهشكراوه " لەو بڕە 6 ملیار و 986 ملیۆن و 900 هەزار و 100 دیناری کە دەکاتە 89٪ نەختینەیە، هەروەها بڕی 900 ملیۆن و 580 هەزار و 350 دیناریش کە دەکاتە 11٪ بەشێوەی چەكە".
ماڵپه‌ڕى شه‌فافیه‌ت له لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دانراوه بۆ ئاشكراكردنى داهاتى پارێزگاى سلێمانى و شهفافبوونى داهاتى سنوره‌كه.
ع،ه