ئابووری
گه‌ڵامێو هه‌رزانبووه و كڕیاریشى نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، گه‌ڵامێوى توركیا هه‌رزانبووه و كڕیاریشى نییه.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژانه بڕێكى زۆر له گه‌ڵامێوى توركى ده‌هێنرێته عه‌لوه‌ى سلێمانى به‌ڵام خواستێكى زۆر كه‌مى له‌سه‌ر".
وتیشى "كیلۆى به 18 هه‌زار دیناره، به‌ڵام كڕیارى كه‌مى هه‌یه و رۆژانه ته‌نها شه‌ش كیلۆ ده‌فرۆشرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر گه‌ڵامێوى ناوخۆ پێبگات خواستى زۆرى له‌سه‌ر ده‌بێت و نرخه‌كه‌شى گرانه و خه‌ڵكیش حه‌زى پێده‌كه‌ن و ده‌یكڕن".
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه باس له‌وه ده‌كرێت گه‌ڵامێو كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌وه و نرخه‌كه‌شى گرانبووه و خه‌ڵكیش په‌نا بۆ كڕینى ده‌به‌ن.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه باس له‌وه ده‌كرێت گه‌ڵامێو كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌وه و نرخه‌كه‌شى گرانبووه و خه‌ڵكیش په‌نا بۆ كڕینى ده‌به‌ن.
ع،ه