ئابووری

نرخى دۆلار دابه‌زی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى دۆلار دابه‌زی

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد به‌راورد به‌ كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى كۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژانى شه‌ممه‌ بۆرسه‌ى عیراقى نییه‌، به‌ڵام بازاڕه‌كانى دۆلار له‌ پارێزگاكان كراوه‌ ده‌بن و به‌پێى خواست و ئه‌و نرخه‌ى هه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ و كڕین و فرۆشتنى دۆلار ده‌كرێت".

وتیشى "نرخى دۆلار به‌یانى ئه‌مڕۆ 150 هه‌زار و 350 دیناربوو، به‌ڵام ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ 149 هه‌زار و 900 دینار دابه‌زی".

دابه‌زینى نرخى دۆلار له‌كاتێكدا ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو بانكى ناوه‌ندى فرۆشتنى دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan