ئابووری

داوا ده‌كرێت لێخۆشبوون له‌ كرێى ئه‌م مانگه‌ى كرێچییه‌كان بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا ده‌كرێت لێخۆشبوون له‌ كرێى ئه‌م مانگه‌ى كرێچییه‌كان بكرێت

مه‌ودا میدیا-

كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له‌ مافى كرێنشینان رايگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌تى برسیكردنه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، داوا ده‌كه‌ین له‌ خاوه‌ن دوكان و خانووه‌كان له‌ كرێى ئه‌م مانگه‌ى كرێچییه‌كانیان خۆشبن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ هاتووه‌ "خەڵکی بەش خوراوی هەرێمی کوردستان، کرێنشینانی خێرنەدیوو لەسایەی سەری کابینەی نۆی حکومەتى هه‌رێم، رۆژ لەدوای رۆژ خەڵکی ژیانی خراپتردەبێت، له‌ خودا داواکارین ئه‌وه‌ى هۆكارى ئەم نەهامەتییه‌یه‌ بەسزای خۆت و دادگای خەڵک بگه‌یه‌نیت".

باس له‌وه‌شكراوه‌" به‌و مانگى ره‌مه‌زانه‌ خەڵک گوزەرانی باش نیەو بەتایبەت کرێنشینان بۆیه‌ داوا لە خاوەن موڵک و خاوەن دوکان و خانوەکان و پرۆژەکان دەکەین لەکرێ مانگی رەمەزان خۆش ببن تا تۆزێک کارئاسانیان بۆبکرێ و بتوان بژێوی ژیانیان کەمێک باشتربێت".

به‌رهه‌م قه‌ره‌داغى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكى له‌ مافى كرێنشینان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌و دۆخه‌دا كه‌ مووچه‌ بووه‌ته‌ 50 رۆژ جارێك و خه‌ڵك بارى دارایی خراپه‌ و سه‌دان هه‌زار كرێنشین هه‌یه‌، هه‌موویان دۆخیان له‌ خراپیدایه‌، كرێنشین ئه‌گه‌ر هیچیش داهاتى نه‌بێت ده‌بێت پاره‌ى مانگانه‌ى كرێكه‌ى بدات ئه‌وه‌ش قورساییه‌ بۆسه‌ر ژیانى".

وتیشى "داوا ده‌كه‌ین له‌وانه‌ى خانوو و دوكان و موڵك و شوێنیان به‌ كرێداوه‌ به‌تایبه‌ت بۆ كرێچییه‌ ماڵه‌كان، له‌ كرێى ئه‌م مانگه‌یان خۆشبن".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان