ئابووری
حكومه‌تى هه‌رێم به‌دواى میكانیزمێكه بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت میكانیزمێك بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بدۆزێته‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به كۆى ده‌نگ بڕیاریداوه چیتر قه‌بوڵى ئه‌وه ناكات مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه ببڕدرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌دواى میكانیزمێكه بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌ران به‌م نزیكانه".
قسه‌كانى وته‌بێژى حكومه‌ت له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى دوو گومان ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌ت به‌نیازه بۆ دابه‌شكردنى مووچه، يان به میكانیزمى لێبڕین و پاشه‌كه‌وت مووچه دابه‌شبكات، یان لیستێكى دابه‌شكردنى مووچه تا كۆتایی مانگى سێ رابگه‌یه‌نێت و هه‌ر رۆژه‌ى مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێك بدات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ى 45 رۆژ به‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌ڕوات و تا ئێستا مووچه‌ى مانگى دوو دابه‌ش نه‌كراوه".
ع،ه